
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ هەینی١٢/٥/٢٠٢٣ ئێمە بەنوێنەرایەتی زیاتر لەسەد رۆژنامەنوس و میدیاکاری کورد لەکەرکوک کۆبوینەوە،سەبارەت بە هەوڵێکی دابەشکردنی زەوی لەپارێزگاکە، مافی ئێمەی تێدا پێشێلکراوە، زانیومانە کە لیستێک ئاڕاستەی شارەوانی کراوە بۆ پێدانی زەوی بە رۆژنامەنوسان، بەڵام جیا لەوەی کەمترین رۆژنامەنوسی کوردی تێدان،هاوکات هیچ یەکێک لەو رۆژنامەنوسە کارایانەی تێدا نین،کە ساڵانێکە لەم ناوچەیە و لەهەل و مەرجە جیاوازەکان رووماڵ دەکەن و توشی دەیان زەحمەتی و مەترسی بوونەتەوە.
لەم چەند خاڵەدا هەڵوێستی خۆمان لەبارەی ئەو هەوڵەوە دەخەینەڕوو
١-پێداگرین لەوەی پێدانی زەوی یان هەر ئیمتیازێکی دیکە مافی ئێمەی رۆژنامەنوسانی کوردە هاوشێوەی هاوپیشەکانمان لەپێکهاتەکانی دیکە
٢-بەشێکی زۆرمان ئینتیمامان بۆ هیچ سەندیکایەک نییەو قبوڵمان نییە،پشتگیری سەندیکا بکرێتە پێوەر بۆ دابەشکردنی زەوی
٣-داوا لە نوێنەرانی کەرکووک لەپەرلەمانی عێراق دەکەین،بێنە سەر هێل لەسەر ئەم دۆسێیەو فشار بکەن لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانمان
٤-داوا لە پارێزگا و شارەوانی کەرکوک و وەزارەتی شارەوانییەکانی عێراق دەکەین دادپەروەرانە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببەن و تایبەتمەندی کەرکووک لەبەرچاو بگرن
٥-پێویستە لەدابەشکردنی زەوییدا سەرژمێری 1957 بکرێتە پێوەر،وە ئەو کەسانەی خەڵکی رەسەنی کەرکووک نین زەوییان لەپارێزگاکە پێنەدرێت بەپێی رێنماییەکانی وەزیری شارەوانییەکانی عێراق
٦-خاڵبەندی لەدابەشکردنی زەوی بکرێتە پێوەری پێشینە بۆ ئەوەی کێ مافی وەرگرتنی زەوی هەیە
٧-ئەوانەی کە زەویان پێدەدرێ پێویستە پشتگیری دەزگایەکی باوڕ پێکراوی میدیاییان هەبێت بۆ بەردەوامی کارکردن
٨-لەئەگەری بەدەمەوە نەهاتنی داواکارییەکانمان هەڵوێستی توندترمان دەبێت .