plus4
پێش ساڵێک
دوای راگەیاندراوەکەی کەمال کەرکوکی لەبارەی رێگریکردن لەچونە ژورەوەی وەفدەکەیان بۆ دیوانی پارێزگا بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ یۆنامی، راکان جبوری رایگەیاند: لەنێو باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک 14 حزبی کوردستانی بەشداربونە لەکۆبونەوەی یۆنامی بەبێ هیچ رێگری و کێشەیەک.
وتیشی، هیچ کەسێک پەیوەندی پێوەنەکردووین و پێشوەخت ئاگاداری نەکردووینەتە، هەموو ئەو کەسانەشی بۆ دیدارت یۆنامی سەردانی باڵەخانەی پارێزگا دەکەن پێشوازیان لێدەکرێت و هەموو کارئاسانییەکیان پێشکەش دەکرێت.
راکان جبوری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەشداری زۆرینەی حزبەکان لەکۆبونەوەکەدا جگە لەپارتی، بەڵگەیەکی رونە کە نیازی پێشوەختە هەبوە بۆ دروستکردنی کێشەو ئاژاوە .