PLUS4
پێش ساڵێک
زانکۆی سلێمانی هێنانی میوان و کەسوکاری بۆ رێورەسمی وێنەگرتنی دەرچوون قەدەغەکرد.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی پێنج بڕیاری نوێی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی وێنەرگرتنی دەرچووانی زانکۆکە دەرکرد، لەوانە:
١- وێنەگرتنی دەرچوون لەناو کەمپەس تەنها بە ئامادەبوونی (خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی و مامۆستایانی کۆلێج) دەبێت.
٢- هێنانی میوان و کەسوکار بۆ ناو کەمپەسەکانی زانکۆ بۆ بەشداری رێوڕەسمی وێنەگرتن رێگەپێنەدراوە.
٣- رازاندنەوەی مێز وکورسی وهێنانی کۆمپانیای دیکۆرات ودیاری ودانانی خواردن وخواردنەوە وشیرینی وئاهەنگ گێڕان لەناو کەمپەس رێگەپێنەدراوە.
٤- بەهیچ جۆرێک رێگە بەهێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ناوکەمپەس نادرێت لەژێر ناوی وێنەگرتن
٥- داواکردنی وێنەی دەرچوون لەلای وێنەگری زانکۆ کارێکی ئارەزومەندانەیە بۆ خوێندکاری دەرچوو".