sahera
PLUS4
پێش ساڵێک

ساهیرە عەبدوڵا غەرب، خانمە پەرلەمانتاری عەرەبی کەرکوک کشانەوەی خۆی لەهاوپەیمانی تەقەدووم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی راگەیاند و چوە ریزی هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر.

 

ساهیرە غەرب لەبەیاننامەکەیدا دەڵێت: دەسەڵات لەکەرکوک قۆرخکراوە و ناچاربوم لەبەرژەوەندی دەنگدەرانم ئەو بڕیارە بدەم.

 

ئێستا ساهیرە غەرب چوە هەمان ئەو هاوپەیمانێتییەی راکان جبوریشی تێدایە و پێشتر چەند جارێک دژ بە یەک هەڵوێستی توندیان هەبوە.