plus4
پێش ساڵێک
هەموو ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەیان پێشکەشکردووە بۆ بەدەستهێنانی پاسەپۆرت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو پاسەپۆرتی کەرکوک بکەن بەمەبەستی پێشکەشکردنی نوسراوێکی فەرمی تێیدا هۆکار بخەنەڕوو بۆ بەدەستهێنانی پاسەپۆرت وەک ( حەج، عومرە، ئیفاد، چارەسەر، نیشتەجێبون لەدەرەوەی عێراق ).
بەڕێوەبەری پاسەپۆرت هەموو هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە هەرکەسێک روبەڕوی کێچەڵ یا داوای بەرتیل کرایەوە ئەوە سەردانی بکات و دەرگای بەڕوی هەموو کەس کراوەتەوە.
تەئکید دەکاتەوە کە پێشوازی لەهاوڵاتیان بەردەوامەو پاسەپۆرتیش بەردەستە.