
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
پارێزەر ئاهەنگ ئەنوەر بە plus4ی راگەیاند: دوای سێ ساڵ، ئەمڕۆ دووشەممە دادگای کەرکوک دۆسییەکەی مامۆستا محەمەدی یەکلاکردەوە کە لەسەردەمی سەرهەڵدانی کۆڕۆنادا بەهۆی کەمتەرخی و دەستدرێژیکردنە سەر مامۆستا محەمەد لەلایەن ژمارەیەک پۆلیسی قۆریەوە، هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا.
دادگای کەرکوک بە شەش مانگ زیندانیکردن سزای یەکێک لەپۆلیسەکانیدا کە 12 پارێزەر داکۆکیان لێیدەکردو یەکێک لەپارێزەرەکانیشی لەلایەن ئەرشەد ساڵحیەوە راسپێردرابوو.
لەبڕیارەکەدا پێبژاردنەکەی مامۆستا محەمەد لە 50 هەزار دۆلار بۆ 5 ملیۆن دینار کەمکرایەوە کە مانگانە لەموچەکەی دەبڕدرێت.