
plus4
پێش ٢ ساڵ
سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە میدیای یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لەپێناو پاراستنی شکۆ و پێگەی هەرێمی کوردستانیش، پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
ووتیشی یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەڵبژاردنیش پێویستی بە چەند بنەمایەکی سەرەکی هەیە وەکو هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.
بۆیە زۆرپێویستە سەرجەم لایەنەکان رێبکەون و گوێ لە سەرنج و داواکاری یەکتر بگرن، تا هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و بەشێوەیەکی دیموکراسیانە بەڕێوەبچێت.