خاوەن کێڵگە
plus4
پێش ساڵێک

شەوی رابردوو، حسێن مەلا ئەحمەد خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری بووە، لەناو كێڵگەكەی خۆی لە گوندی گورگەیی سنوری قەزای چەمچەماڵ لەلایەن كرێكارەکانیەوە کە عەرەب بون كوژرا.

عەدنان ساڵەیی بەسەرهاتی چۆنیەتی کوشتنی براکەی بە دەستی کرێکارە عەرەبەکان دەگێڕێتەوە و دەڵێت:

کرێکارە عەرەبەکان زانیویانە براکەم پارەی دەواجینی پێیە و پلانیان بۆ داناوە.. کوڕێکی ١٢ سالانی لەگەڵ بووە بەستویانەتەوە، لە پشتەوە بە بۆری لە سەریان داوە تا بێهێزیان کردووە، نزیکەی 10 چەقۆیان لەلاشەی داوە و هەردوو شانیان شکاندووە ولاشەکەیان شێواندووە و  پارە و موبایل و سویچی سەیارەکەشیان بردووە و دواتر کورە بچوکەکەی دەرگاکەی شکاندووە و چوەتە سەر رێگەی گشتی کەرکوک- سلێمانی و داوای بەهاناوەجونی کردووە.