مدرسة بلاد النهرين
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی رەتیدەکاتەوە لە تایگەر لەحانوتدا بفرۆشرێت

بەڕێوەبەری ناوەندی بلاد النهرین -ی کچان لەکەرکوک رایگەیاند: گیان لەدەستدانی خوێندکارەکەیان بەناوی ئەمیرە محەمەد بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بوە و پێشتریش لەنێو خێزانەکەیاندا 3 کەسی تر لەناکاو بەهەمان هۆکار مردوون.

وتیشی، لەحانوتی قوتابخانەکەیان تایگەر نافرۆشرێت و لەلایەن لیژنەکانی تەندروستییەوە بەردەوام چاودێری دەکرێت.

ئەمیرە محەمەد خوێندکاری قۆناغی یەکی ناوەندییە و خەڵکی قەزای خورماتوون بەڵام لەکەرکوک نیشتەجێن.

بەوتەی ئیدارەی قوتابخانەکەی، ناوبرا خوێندکارێکی زیرەک بوەو لەهەموو وانەکانی بەخشراوە.

پێشتر plus4 لەزانیاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە گومان دەکرێت بەهۆکاری خواردنەوەی تایگەر گیانی لەدەستدابێت چونکە تەنها ئەو رۆژە سێ قوتووی خواردووەتەوە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی دیکەی کچان بە plus4ی وت: خواردنەوەی تایگەر لەلای خوێندکارەکان بوەتە خوو چونکە پێیان وایە هۆکارە بۆ پێدانی وزە تاوەکو بتوانن بخوێنن.

وتیشی، ئەگەرچی لەحانوتەکاندا قەدەغەیە بەڵام چەندین جار قوتووی تایگەر لەجەنتای خوێندکاردا گیراوە کە لەماڵەوە هێناوێتی