بارتى
plus4
پێش ٢ ساڵ

دوو بەرپرسی باڵای پارتی لەبارەی ماددەی هەموارکراوی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دژ بە یەک لێدوان دەدەن.

 

پێشتر دوای پەسەندکردنی یاساکە، شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەپشکی پارتی رایگەیاند: تێپەڕاندنی ماددەی تایبەت بەهەڵبژاردنی کەرکوک دەستکەوتێکی گەورەیە و ئەوانەی رەخنەی لێدەگرن باش لێی ورد نەبونەتەوە... مەبەستی یەکێتی بوو چونکە پەرلەمانتارەکانی دەنگدانیان بەو پرسە بایکۆتکرد و دواتر لەبەیاننامەیەکدا وتیان " یاساکە بۆ کورد خراپە ".

 

کەچی ئەمڕۆ کەمال کەرکوکی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک- گەرمیانی پارتی وتی: یاساکە زۆر خراپە و دژی بەرژەوەندی پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوکەو لەبەرژەوەندی عەرەبی تەعریبە، راستە سەرژمێری 1957 کراوەتە بنەما بەڵام ئەو بەڕێزانەی ئێمە بێ ئاگان لەو ماددەیەی باس ئیدارەی ئێستای کەرکوک دەکات و کە خەڵکی رەسەنی شارەکە لەدەنگدان بێ بەش دەبن.

 

قسەکانی کەمال کەرکوکی هەمان بۆچون و تێبینییەکانی سەنتەری هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی کەرکوک بوو کە رۆژێک دوای پەسەندکردنی یاساکە خستانەڕوو