تەندروستی کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

زیاد خەڵەف یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک بە plus4 ی راگەیاند: بۆ نەهێشتی ئەو قەرەباڵغییەی لەناوەندی پشکنینی چاو بۆ وانەبێژان دروستبووە بڕیاردرا سێ ناوەندی دیکەی پشکنین بکرێنەوە لەگەڕەکەکانی ( رەحیماوا، روناکی و ناوەندێکیش بەرانبەر بەنزینخانەی عوقبە بن نافع )

وتیشی، رەزامەندی بەغدا بۆ ئەو مەبەستە وەرگیراوە و رۆژی پێنجشەممە یا یەکشەممە لیژنەکان لەو ناوەندانە دەستبەکاردەبن.

زیاد خەڵەف سوپاسی plus4 کرد کە بەردەوام کێشەو گرفتی خەڵکی شارەکە دەخاتە بەرچاو لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بڕیارەکەی تەندروستی کەرکوک دوای ئەوە دێت کە plus4 کێشەی قەرەباڵغی ناوەندی پشکنینی چاوی وانەبێژانی بڵاوکردەوەو لەپەیوەندیشدا بوو لەگەڵ تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.