plus4
پێش ساڵێک
جەماوەری بەڕێزی هەرێمی کوردستان:
١- لەلای هەموو لایەک ئاشکرایە کە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابووەو، ترسی جیددیش بەهۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش دروست بووە.
٢- لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچوەو، لەو ڕووەوە لە پەرلەمان جیاوازیی نیە.
بۆیە بە پێویستمان زانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا سەرجەم نوێنەرانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
٣- سوپاس و پێزانینیشمان بۆ هەموو براو خوشکانی نوێنەرمان هەیە لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی کە لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە بە ئەرک و کاری خۆیان هەڵساون.
عەلی باپیر
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
١/٥/٢٠٢٣ز
١١ی شەووالی ١٤٤٤ک