مامۆستا سەباح
plus4
پێش ساڵێک

دوای هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز سەرۆک باڤڵ سەڕۆکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان وئەندامانی فراکسیونی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق بۆ گواستنەوەی میلاکاتی خوێندنی کوردی ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی فیدراڵ تەئکیدی لە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە کردەوەو رایگەیاند: "لەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 ی عیراقدا میلاکاتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پەسەندکراوەو بەشێکە لە پرۆژە یاسای بودجە".

و هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ گواستنه‌وه‌ی میلاكاتی خوێندنی كوردی و خه‌رجییه‌كانی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ كۆتایی هاتووه‌و خراوه‌ته‌ بودجه‌ی گشتی عیراقه‌وه‌".

" ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فیدراڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گوستنه‌وه‌ی میلاكات و خه‌رجی خوێندنی كوردی له‌و ناوچانه‌ كه‌ نزیكه‌ی سیانزه‌ هه‌زار كه‌سه‌ په‌سه‌ندكراوه‌و به‌شێكه‌ له‌بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌