داعش
plus4
پێش ساڵێک

غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزی خۆبەخش لەقەرەچوغ بە plus4ی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ هەینی، لەناحیەی گوێری ژێر دەسەڵاتی هێزە سەربازییەکانی پارتی، چەکدارانی د11عش دوو کەسیان رفاند بەناوەکانی ( زەینەڵ عومەر & غازی قاسم ) کە بۆ راوە ماسی چوبونە سەر زێ.

وتیشی، لەنزیک شوێنەکە بەهۆی بونی ناسنامەی سەربازی لەگیرفانی غازی قاسم کە لەسوپای عێراق بوە، گولەباران کراوە و هاوڕێکەشی ئازادکراوە.

بەوتەی غازی فەیسەڵ، شەوی رابردوو لەرۆژهەڵاتی قەرەچوغ و بەرانبەر گردی غەڕرە، چەکدارانی د11عش هێرشیانکردووەتە سەر رەبیەیەکی سوپای عێراق و بۆ ماوەی 20 خولەک روبەڕوبونەوە رویداوە بەهۆیەوە کامێرای حەراری هێزەکە تێکشکاوە.

ئەو فەرماندەیە داوا لە هێزە سەربازییەکانی عێراق و هەرێم و هاوپەیمانان دەکات بونی د١١عش لەچیای قەرەچوغ بەیەکجاری چارەسەربکەن چونکە لەمەودوا کە وەرزی دروێنەیە ئیدی هاوشێوەی ساڵانی رابردوو مەترسییەکان زیاتر دەبن حونکە ئەو گروپە پلانی سوتاندنی دەغلودانی جوتیارانی هەیە.