
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی کوتلەی تورکمانی: بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدەم تاوەکو رەگ و ریشەی تیرۆر لەپەنجاعەلی هەڵدەتەکێنم و خەڵک لە دەسەڵاتی پیاوکوژەکان رزگار دەکەم.
ئەم پەیامەی لەچوارچیوەی بروسکەیەکی ماتەمینیدا هاتووە کە بۆ شەهیدکردنی کارمەندەکەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە کە شەوی جەژن بۆ پارێزگاریکردن لەبازاڕی پەنجاعەلی روبەڕی چەکدارێک بوەوە و بەسەختی برینداربوو.
پێشتر ئەرشەد ساڵحی خەڵکی پەنجاعەلی بە پیاوکوژو تیرۆرست و دزو چەتە و بازرگانی ماددەی هۆشبەر وەسفکرد.