بانک
plus4
پێش ساڵێک

بە هۆی پەتای کۆڕۆناو دروست بوونی قەیرانی ووزەو بەرزبونەوەی زۆری نرخی سوود لە بازاڕەکانی جیهان وای لە زۆرێک لە کۆمپانیە گەورە نێودەوڵەتیەکان کردووە کە مایەپوچ بن .

 

بەپێی راپۆڕتێکی گۆڤاری "global Finance " ئەمریکی تەنها لە ماوەی ساڵێکدا ١٦ کۆمپانیای گەورە لە بوارە جیاجیاکان بە قەرزاری مایە پوچی خۆیان راگەیاندووە .

 

ناوی ئەو کۆمپانیانەی کە ئیفلاسی خۆیان راگەیاندووە لە گەڵ بڕی قەرزەکانیان بە پێی راپۆرتەکە بریتیە لە : 

 

 - کۆمپانیای" AIG "  ئەمریکی کە لە ساڵی ١٩١٩ دامەزراوە وە لە هەشتا ووڵات  لقی هەبوو،تایبەت بوو بە دابینکردنی دارایی فرەنەتەوەیی وە بڕی قەرزەکەی ٣٧،٧٠ ملیار دۆلار

 

-کۆمپانیای "غارودا اندونیسیا " لە بواری فڕۆکەوانی بڕی قەرزەکەی ١٣،٣٨ ملیار دۆلارە.

 

کۆمپانیای " MODERN LAND LTD" چینی لە بواری تۆمارکردنی خانوبەرە بڕی قەرزەکەی ١٠،٦٥ ملیار دۆلارە .

 

 گروپی "CINEWORLD" لە ووڵاتی بەریتانیا کە خاوەن زۆرترین ژمارەی هۆڵەکانی سینەما بوو بڕی قەرزەکەی ١٠،٣٨ ملیار دۆلارە .

 

 - کۆمپانیای "TALEN"  لە ئەمریکا بۆ گەیاندنی ووزە بڕی قەرزەکەی ١٠ ملیار دۆلارە

 

- کۆمپانیای " FTX TRADING LTD "  ئەمریکی بڕی قەرزەکەی ١٠ ملیار دۆلارە .

 

-کۆمپانیای " تراست "بۆ سەرمایە گوزاری لە بواری رەهنی خانووبەرە لە ئەمریکا بڕی قەرزەکەی ١٠ ملیار دۆلارە .

-کۆمپانیای " OI S.A " بەرازیلی لە بواری پەیوەندیکردنی زەمینی  بڕی قەرزەکەی ٩،٨٢ ملیار دۆلارە .

 

- کۆمپانیای "اندو انترناشیوناڵ " لە ووڵاتی ئێرلەندی تایبەتە لە بواری داو و دەرمان بڕی قەرزەکەی ٩،٥٣ ملیار دۆلارە .

 

 - کۆمپانیای "ئەمریکاناش" ی بەڕازیلی تایبەت لە  بواری بازرگانی ئەلکترۆنیەکان بڕی قەرزەکەی ٦،٣٧ ملیار دۆلارە .

 

- کۆمپانیای "می القابزە"  چینی لە بواری گەڕان و بەرهەم هێنانی نەوت و غاز بڕی قەرزەکەی ٥،٧٧ ملیار دۆلارە .

 

 تۆڕی "سیلسیوسی" ئەمریکی لە بواری بە قەرزدانی دراوی کریپتۆ بڕی قەرزەکەی ٥،٥ ملیار دۆلارە .

 

 - کۆمپانیای " Avaya "  ئەمریکی تایبەت پەیوەندی کردنی تەکنیکی فرەیی بڕی قەرزەکەی ٥،١٣ ملیار دۆلارە .

 

 - کۆمپانیای "Altera "لە ئوسکەتلەدا لە بواری نەوت و گاز بڕی قەرزەکەی ٣،٧١ ملیار دۆلارە .

 

 - کۆمپانیای "ریفلۆنی" ئەمریکی تایبەت بە بواری کەرەستەی جوانکاری و بۆن ئیکسسوارات بڕی قەرزەکەی ٣،٦٨ ملیار دۆلارە .

 

 - کۆمپانیای بانکی "وادی سیلیکۆن" لە ئەمریکا لە بواری دارایی بڕی قەرزەکەی ٣،٦٧ ملیار دۆلارە .