Daquq
plus4
پێش ٢ ساڵ

لەسەر پردی رۆخانەی داقوق، روداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی ( نیسان مۆرینۆ و لاندگرۆز توێتا ) رویداوە.

محەمەد ئەڵماس پەیامنێری plus4 رایگەیاند: سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی نیسانەکە گیانیان لەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ و دوو منداڵین (کچ و کوڕێک)ن و خەڵکی شاری هەولێرن.

وتیشی، پێنج سەرنشینیش بریندارن کە سیانیان لەنێو نیسانەکەدا بونە و دووانیان سەرنشینی لاندگرۆزەکەن کە یەکێک لەبریندارەکان تەمەنی هەشت ساڵانە.

لەدوو رۆژی جەژندا سێ روداوی هاتووچۆ لەسەر پردی رۆخانەی داقوق رویداوە کە ماوەی ساڵێکە بەهۆی تەواونەکردنی رێگاکەوە رۆژانە کارەساتی دڵتەزینی لێدەکەوێتەوە.