درۆن
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمەریکا لەباشوری کەرکوک کەوتووەتە خوارەوە بەڵام هێزە سەربازییەکانی عێراق بابەتەکە دەشارنەوە.

میدیاکانی نزیک لەحەشدی شەعبی دەڵێن، فرۆکەکە لەنێوان تەلمغارو سەعد خراوەتە خوارەوە، بەرپرسانی حەشدیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەدەوروبەری ئامرلی خراوەتە خوارەوە.

لەئێستادا هەلیکۆپتەری ئەمەریکا بەئاسمانی داقوق دەسوڕێنەوە و بەپێی بەیاننامەیەکیش، بەموشەک درۆنەکەیان تێکشکاندووە تاوەکو نەکەوێتە دەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی.

بەڵام هێزەکانی سنورەکە کەسیان بەرپرسیارێتی خستنە خوارەوەی ناگرنە ئەستۆ .