مەلا کەریم
plus4
پێش ساڵێک

پەرلەمانتار (ملا کریم شکور) بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو وەک جەژنانەیش چەند پڕۆژەیەک بۆ خورماتوو رادەگەیەنێت کە بەم زوانە کارکردن تێیاندا دەستپێدەکات.

پڕۆژەکان بریتین لە:

- پرۆژەیەکی گەورە لەسەر بودجەی ئاسایشی خۆراک بە بری سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار لەو گەرەک و کۆڵانانە ئەنجام دەدرێت کە تا ئێستا ھیچ پرۆژەیەکیان پێ نەگەیشتووە.

- پرۆژەی دەروازەی گەرەکی برایەتی (عەسریە) بەبری دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار.

- پرۆژەی رێگای نەوجول بەبری سێ ملیار دینار.

- چارەسەرکردنی کێشەی بازگەی خدروەلی کە لە پەیوەندی بەردەوام دەبن تاکو بەشێوەی بنەرەتی چارەسەربکرێ و کێشە بۆ ھاوڵاتیان دروستنەکرێت.