
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
پەرلەمانتار دیلان غەفور لەمیانی دانشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دوای بەدوواداچون بۆ تەواوی راپۆرتەكان دەركەوتووە میكانزمێكی رون نییە سەبارەت بە دابەشكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەكەركوك و كار بە بنەماكانی ئەنجومەنی وەزیرانیش ناكرێت كە جەخت لەدابەشكردنی پڕۆژەكان لەسەر بنەمای رێژەی نیشتەجێبون دەكاتەوە.
وتیشی، پێش سێ رۆژ داوام لەدیوانی پارێزگا كردووە زانیاریم سەبارەت بە پڕۆژەكانی پێشنیازكراوەكانی كەركوك لەسەر بودجەی 2023 بدرێتی، وڵامدراومەتەوە كە ئامادەكردنی پڕۆژەكان هێشتا تەواونەبون.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی داوایكرد، سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی بەئامادەبونی پەرلەمانتارانی كەركوك، جارێكیتر چاو بخشێننەوە بەهەموو پڕۆژەكانی كەركوك، ئەوانەی لەسەر بودجەی سندوقی دووبارە بونیادنانەوەی ناوچە ئازادكراوەكان دروستكراون لەگەڵ ئەو پڕۆژانەشی كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان و بودجەی بتڕۆدۆلار دروستدەكرێن