
plus4
پێش ٢ ساڵ
کەمێک پێش ئێستا هێزێکی مغاویری سوپای عێراق هاتنە گەڕەکی پەنجاعەلی- کۆڵانەکانی نزیک مزگەوت ئیمان و بەشێوەیەکی کتوپڕ چەند ماڵێکیان لەگەڕەکەکە پشکنی.
لەهیچ یەکێک لەو ماڵانە (نە داواکراو و نە بابەتێکی نایاسایی) دۆزراوەتەوە، هێزەکە داوای لێبوردنیان کردووە و رۆشتوون.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک لەرێگەی ناردنی ئەو هێزی مغاویری سوپای عێراق ویستووێتی تەئکید لە قسەکانی ئەرشەد ساڵحی بکاتەوە کە لەچەند رۆژی رابردوودا دژ بەو گەڕەکە کردی.
پێشتریش پۆلیسی کەرکوک وەڵامی ناوبراوی دایەوە و قسەکانی ناوبراوی رەتکردەوە.