
plus4
پێش ٢ ساڵ
فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پەیوەست بە بوجەی ووڵات کە ئێستا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ، دوو نوسراوی فەرمی بە واژۆی هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فڕاکسیۆن ئاڕاستەی مەحەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردوه و بەپێی نوسراوی یەکەم، داوا دەکات لە بودجەی ساڵی 2023 بڕگەیەکی تایبەت بۆ تەرخانکردنی شایستەی دارایی لیژنەی ئۆلومپی کوردستان کە لقێکە لە لێژنەی ئۆلومپیی عێراق زیاد بکرێت، لەپێناو بەروپێشبردنی کار و چالاکییەکانی لێژنەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
داوادەکات بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە و لهگهڵ دروستکردنی بەنداو و هەڵدانەوەی گورە بەکۆمەڵەکان و هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان بۆ زێدی خۆیان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی DNA بۆ روفاتەکان. و قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
هەروەها لە نوسراوی دوەم، فراکسیۆنی یەکێتی بەپێی مادەی (61) لە دەستوری عێراق و ماددەی (15) لەیاسای ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکات چەند بڕگەیەکی دارایی لەچوارچێوەی بودجە زیاد بکرێت، لهوانه هەڵگرتنی مین و تەقەمەنی و پاشماوەکانی جەنگی عێراق و ئێران لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان.
لە وەڵمدا مەحەمەد حەلبوسی، سهرۆكی پهرلهمانی عێراق رەزامەندی داوە لە سەر داواکاریەکانی فراکسیۆنی یەکێتی و نوسراوهكانی رەوانەی لیـژنەی دارایـی پەرلەمان کردوە بەمەبەستی زیادکردنیان لەپرۆژەیاسایی بودجــە.