
plus4
پێش ٢ ساڵ
دكتۆر گەیلان قادر زەنگەنە نوێنەری كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند :
لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق توانیمان وەك فراكسیۆنی یەكێتی نیشمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بوودجەی ماددەی ١٤٠ لە پڕۆژە یاسای بوودجەی ئەمساڵدا بە بڕی ١٠٠ ملیار دینار جێگیر بكەین كە پێشتر نیوەی ئەو بودجەیە بوو.
ئەمە جگە لەوەی داواكاربووینە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیی یەكسان ئەو بودجەیە دابەش بكرێت و قەرەبووكردنەوەی هاونیشتمانیان لە ناوچە دابڕێندراوەكان لەبەرچاوبگیرێت بەتایبەت شاری كەركوك.