
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری تورکمان لەمیانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: تەحەدای هەموو هێزە ئەمنییەکان دەکەم دوای 12 ی شەو بتوانن بچنە گەڕەکی پەنجاعەلی.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوەگەڕاندەوە کە گەڕەکەکە لەلایەن تیرۆرست و پیاوکوژ و دز و چەتەوە بەڕێوەدەبرێت.
وتیشی، ئەو گەڕەکە لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتە و خانوی تێدا بەکرێ دەدرێت بە 25 و 50 هەزار دینار، خەڵکەکەی هەموو غەریبن و کەسانی نامۆن.
ئەرشەد ساڵحی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بازرگانانی مادەی هۆشبەر و داواکراوانی یاسا لەوێ نیشتەجێ دەبن