بةنجاعةلي
PLUS4
پێش ٢ ساڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک، دانیشتووانی پەنجاعەلی ئاگاداردەکاتەوە کە بۆ چەند رۆژێکی نادیار بێ بەشدەبن لە ئاوی خواردنەوە، داوایش دەکات دەست بەئاوەوە بگرن.

 

بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لافاوەکەی شەوی رابردوو بوەتە هۆی شکاندن و بردنی بۆڕییەکانی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە پڕۆژەکەوە بۆ پەنجاعەلی.

 

دەشڵێت:" تاکە پردی گەیشتن بە پڕۆژەکە لەناوچەی تەرجل بەهۆی بەهێزی لافاوەکەوە روخاوە و هیچ رێگەیەک لەبەردەم تیمەکاندا نەماوە تاوکو بگەنە پڕۆژەکە.