
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، خوێندکارێک لەکاتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی بەشە ناوخۆییەکان، بەتەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، خوێندکارەکە ویستووێتی بەشیشێکی درێژ بۆڕی ئاوەڕۆی نهۆمی دووەم پاککبکاتەوەو شیشەکە بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو خوێندکارەی گیانی لەدەستداوە، ناوی زاهیر تەها عوسمان تەمەن 26 ساڵ بوە، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی سڕکردنی زانکۆی قەڶەم بوە... خەڵکی پارێزگای دیالەیە.
بەوتەی هاوڕێکانی، یەکەمی سەر بەشەکەی بوە و تەنها دوو مانگی تر مابوو، زانکۆ تەواوبکات.