PLUS4
پێش ساڵێک
ماوەی هەفتەیە لەسنوری هەولێر هونەرمەند ئارامۆ دەستگیرکراوە.
میدیاکانی پارتی دەڵێن: ئاسایشی شەقڵاوە ئەو هونەرمەندەیان دەستگیرکردووە چونکە چەند سکاڵایەکی لەسەرە گوایە بڕی چوار ملیۆن دۆلاری لێوەرگرتوون و ئامادەنییە بیداتەوە.
یەکێک لەو کەسانە خاوەن کەناڵی نێت تیڤییە کە بانگەشەی ئەوەیکردووە گوایە 400 ملیۆن دینار پێداوە و ئێستا ئامادەنییە بیداتەوە