
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی حزب و لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک رایگەیاند، مێژوو سەلماندوێتی بە یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی توانیومانە دەستکەوتەکانمان بپارێزین و روبەڕوی مەترسی و ئاڵنگارییەکان ببینەوە، بە پێچەوانەوە زیانمان کردووە.
وتیشی: "دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دڵنیا دەکەینەوە کە پێشمەرگە ئاسا بەرگری لە خواست و مافە رەواکانیان دەکەین، و بەهیچ شێوەیەک سازشیان لەسەر ناکەین."
ئەم قسانەی کارگێڕەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەچوارچێوەی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکدا هاتووە کە لێپرسراوی مەڵبەندەکانی کەرکوک-سەڵاحەدین، و سەرکردایەتیی، و نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتیی بەشداربونە.