پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ٢ ساڵ

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک فەرمانیکرد، هەموو فەرماندەو ئەفسەران بگەڕێنەوە شوێنی ئەرکەکانیان تاوەکو لەکاتی روداوی نەخوازراوی سروشتی کە بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی باران بارینی چڕ کەرکوک دەگرێتەوە، بتوانن هاوکاری هاوڵاتیان بکەن.

هەروەک فەرمانیکرد هەموو هێزە ئەمنییەکان پاڵپشت و هاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی بن.

پۆلیسی کەرکوک داوا لەهاوڵاتیان دەکات لەکاتی لافاو و روداوی نەخوازراو، پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:

113 - 345 هێڵی گەرمی ئۆپراسیۆنەکانی پۆلیس

115 بەرگری شارستانی