
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
لەماوەی دوو مانگدا، پارتی دوو پۆستی ئەمنی لەنێو پۆلیسی کەرکوک لەدەستدا.
عەقید ماجد بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لەپۆلیسی کەرکوک لەپشکی پارتی، گوازرایەوە بۆ ئومرەی بەغدا و لەشوێنەکەی ئەفسەرێکی عەرەب بەناوی ( عەقید محەمەد عەتییە ) دەستبەکاربوو کە پێشتر بەڕێوەبەری گرتووخانەی گرتن و کواستنەوە ( تەسفیراتی کەرکوک ) بوو.
پێش دوو مانگ، عەقید ماجد کە بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکانی کاروباری ناوخۆ ( شئون داخلي ) بوو، لەشوێن عەقید هوما رەئوف وەک بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دەستبەکاربوو، شوێنی پێشوی بە ئەفسەرێکی عەرەب پڕکرایەوە.
لەچەند رۆژی رابردوویشدا، عەقید ماجد دوورخرایەوەو ئەفسەرێکی دیکەی عەرەب پۆستی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەری وەرگرت.
بە هۆی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لەو دوو پۆستەدا ئەنجامدرا، کورد دوو پۆستی گرنگی لەپۆلیسی کەرکوک لەدەستدا کە "پشکی پارتی" بون.
هەر لەچوارچێوەی ئەو ئاڵوگۆڕکردنەدا، عەقید وەلید عەبدوڵا سەبعاوی کرایە بەڕێوەبەری تەسفیراتی کەرکوک.