PLUS4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگا تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی لەبەغدا، فەرمانی سزای چوار زیندانی توندی دەرکرد بۆ (سەعد کەمپش) سەرۆکی پێشوتری دیوانی وەقفی سونی عێراق.
ناوبراو لەسەردەمی دەسەڵاتیدا، دەستەی کارگێڕی و وەبەرهێنانی وەقفی سونی راسپاردووە، هوتێل رامادا لەهەرێمی کوردستان بکڕن ئەگەرچی هیچ سودێکی ئابوری نەبوە و پێچەوانەی رێنماییەکانی دیوانی چاودێری دارایی بوە بەتایبەت کە دەستبەرداری مافی تانەدان بوە لەداوای خاوەندارێتی هوتێلەکە، ئەوەش بەمەبەستی سودگەیاندن بە خاوەن هوتێلەکە لەسەر حیسابی دەوڵەت.
بەپێی راگەیاندراوی دەستەی دەستپاکی، کەمپش 47 ملیار دینار زیانی بە سەروەت و سامانی دەوڵەت گەیاندووە.