PLUS4
پێش ساڵێک
بەرەبەیانی 23ی ئاداری ساڵی 2003 لەگرمەی شەڕی ئازادكردنی عێراق، لەقەزای هندییەی باشوری عێراق هەلیكۆپتەرێكی جۆری ئەباتشی ( لونگ بو ) كەوتە خوارەوە و كەناڵی فەرمی حكومەتی ئەو كاتە هەواڵەكەی بڵاوكردەوە.
عەلی عوبێد منگاش جوتیارێكی دانشتووی ناوچەكە لەبەردەم كەناڵەكان، چەكە بڕنەوەكەی بەرزكردەوە وتی " كاتژمێر سێی بەیانی بەم چەكە خستوومەتە خوارەوە "
دواتر سوپای ئەمەریكا رایگەیاند كە هەلیكۆپتەرەكەیان لەلایەن گاردی كۆماری و بەرگری ئاسمانی عێراقەوە تەقەیەكی زۆری لێكراوە بەهۆیەوە تووشی كێشەی تەكنیكی بوە و بەناچاری نیشتووەتە، دواتر منگاش كردوێتێ ئامانج.
هێزەكانی عێراق هەردوو فرۆكەوانەكەیان دەستگیركرد بەناوەكانی ( رۆناڵد یۆنغ و دیڤید ویلیامز ) و لەكەناڵەكانی تەلەفزیۆنەوە دانپێدانانەكانیان بڵاوكردەوە.
بۆ رۆژی دواتر هێزی ئاسمانی ئەمەریكا بەچڕى قەزای هندییەى بۆردومانكردو هەلیكۆپتەرەكەشی كردە ئامانج كە بۆ بەغدا گوازرابوەوە.
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق، منگاش سوربوو لەسەر ئەوەی هەلیكۆپتەرەكەی خستووەتە خوارەوەو دەیوت پەشیمان نیم چونكە بەرگریم لە نشتیمان و خێزانەكەی خۆم كردووە.
حاجی ئاماژەی بۆ ئەوەشدەكرد، سەدام حسێن بڕی 50 ملیۆن دیناری وەك پاداشت بۆ ناردووە بەڵام نەگەیشتووەتە دەستی و خەڵكانی تر بردوویانە.
رۆژی 17ی نیسانی 2019 حاجی عەلی منگاش بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.