PLUS4
پێش ساڵێک
پێگەی (وول ستریت جۆرناڵ)ی ئەمەریکی: رۆژی هەینی لەباکوری عێراق فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان مەزڵوم عەبدی سەرکردەی سەربازی هاوپەیمانی ئەمەریکای بۆ شەڕی داعش کردووەتەوە ئامانج.
ساتی هێرشەکە سێ جینراڵی ئەمەریکا لەنێو کاروانە سەربازییەکەدا بونە بەڵام هیچ زیانێکی نەبوە.
هەر لەو بارەیەوە جۆی بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بەفەرمی رایگەیاند: "سێ ئەمەریکی لەگەڵ ئەو کاروانەدا بوون کە لە فرۆکەخانەی سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشەکە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە".
ئەمە لەکاتێکدایە هەسەدە هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ئامانجکردنی فەرماندەکەیان دەکات و دەڵێت:" مەزڵوم عەبدی لەئەرکدایە "