plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ ئێوارە ٢٠٢٣/٤/٧ كاتژمێر ٤:١٨ خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك ڕوویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە
هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی