PLUS4
پێش ساڵێک
دوای ئەوەی وەزیری پەروەردەی عێراق ئیمزای لەسەر دامەزراندنی وانەبێژانی کەرکوکدا کە نزیکەی 18هەزار کەس دەبن.
دیلان غەفور پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بە plus4ی راگەیاند: لەگەڵ تێپەڕاندنی ئەو لیستانەدا نین وەک ئەوەی ئەمڕۆ ئیمزای لەسەرکراوە، چونکە لەدامەزراندنەکەدا رەچاوی هاوسەنگی نەکراوە و کورد مافی خۆی پێنەدراوە.
ئەو پەرلەمانتارە داوای لە وەزیرە کوردەکان کرد دۆخی تایبەتی کەرکوک لەبەرچاو بگرن و رێگە نەدەن لەدامەزراندندا مافیان بخورێت، هەروەک داواشیکرد سەرۆک وەزیران ئاگاداری دۆخی تایبەتی کەرکوک بێت و بەبێ هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکان رێگە بە تێپەڕاندنی نەدات.