مهدى
PLUS4
پێش ساڵێک

مەهدی تەقی ئامرلی سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پێشنیازمان کردووە سێ قەزای دیکە بکرێنە پارێزگا هاوشێوەی هەڶەبجە.

 

لەبارەی ئەو قەزایانەی پێشنیازکراوە، وتی:" قەزای خورماتوو لەسەڵاحەدین، فاو لەبەسڕە و تەلەعفەر لەنەینەوا ."

 

بەوتەی ئەو بەرپرسەی بەدر، لەروی ژمارەی دانیشتووان و سەرچاوەی ئابوری و کشتووکاڵ و قوربانیدانەوە ئەو قەزایانە شایستەی ئەوەن ببنە پارێزگا.