PLUS4
پێش ساڵێک
خالید شوانی لەمیانی بەرنامەیەکی کەناڵی دیجلە رایگەیاند: پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەروی تەعریبی ئیدارییەوە ژمارەیەکی زۆر کوردی لەپۆستەکانیان دوورخستووەتەوە.
وتیشی، هەندێ زانیاری هەیە کاتێک لەئەنجومەنی وەزیران خستمەڕوو تووشی شۆک بون، ئێمەی کورد خاوەن شەش کورسی پەرلەمانین کەچی پۆستی پارێزگار لای عەرەبە، لەکۆی چوار قایمقام هیچی بە کورد نەدراوە، لەکۆی 10 بەڕێوەبەری ناحیە دووانیان کوردن ئەوانیش شوان و قەرەهەنجیرن کە دانشتووانەکەی کوردن.
لەبارەی زەوییە کشتووکاڵییەکانەوە، شوانی وتی" ئەو کەسەی ئێستا کەرکوک بەڕێوەدەبات یاری بە ئاگر دەکات، زەوی جوتیارانی کوردو تورکمان بەعەرەب دەدات، ئەگەر ئێمە دەستوەردان نەکەین و هەموو جارێک دۆخەکە کۆنتڕۆڵ نەکەین خوێن دەڕژێت ئەوکاتیش کەس ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات."
بەوتەی خالید شوانی، شۆڤینییەت و رەگەپەرستی راکان جبوری گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەگەر دەسەڵاتی هەبێت کورد دەسڕێتەوە، لە عەلی حەسەن مەجید خراپتر دەکات.
خالید شوانی نایشارێتەوە کە بەهۆی بونی دەیان دۆسییەی گەندەڵی و فەرمانی دەستگیرکردنەوە کە لەدادگاکانە، چارەنوسی راکان جبوری زیندانە.