PLUS4
پێش ساڵێک
زاوایەک دوای سەردانیکردنی ماڵی خەزوری لەگەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک دەکوژرێت، هاوسەرەکەی و دوو کەسی دیکەی خێزانەکە دەستگیرکراون.
سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی ئازادی بە plus4ی راگەیاند: کەسێک بەناوی ( عەلی قاسم ) تەمەنی نزیکەی 40 ساڵە و خەڵکی هەولێرە، دوێنێ لەلایەن ماڵی خەزورێوە دەعواتی فتار کراوە و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هاتوونەتە ماڵی باوکی ژنەکەی لەگەڕەکی شۆرجە.
وتیشی، بۆ شەو زاواکە و ماڵە خەزورانی بوەتە دەمەقاڶە و شەڕیان، بە تەوەو دار و چەقۆ زاوایان کوشتووە.
بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس، لەئێستادا هاوسەر و خەسوی و برای ژنەکەی بەتۆمەتی کوشتنی زاواکەیان دەستگیرکراون. کوژراوەکە پێشمەرگە بوە