PLUS4
پێش ساڵێک
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەمیانی پێشوازیکردنی لە راوێژکاری سەرەک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند: مافی نەتەوە و پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا پێشێل کراوەو هاوسەنگی و دادپەروەری لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا بە تەواوەتی پشتگوێ خراوە.
وتیشی؛ لە دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر، سەدان پۆستی باڵا کە لەلای کورد بوون هەر لە پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە تا لێپرسراوی بەش، لێی سەندراوەتەوە و لە بەرامبەردا دراون بە نەتەوەی عەرەب، ئەوەیش پێشێلێکی زەقی دەستووری و یاساییە، چونکە رێژەی دانیشتوانی نەتەوەی کورد لە پارێزگاکەدا نیوە زیاترە، ئەم راستییەش ئەنجامی هەموو هەڵبژاردنەکان پشت ڕاستی کردووەتەوە.