
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
پەیامێک لە نوسینگەی راگەیاندنی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند-ـەوە بۆ کاسبکار و دووکاندارانی خان خورما
سەرەتا خوای گەورە رۆژوو نزای هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت، و بە ئومێدم هەموو لایەکتان تەندروستیان باش و ئاسوودە بن.
ماوەیەکە کاسبکار و دوکاندارانی خان خورمای شاری کەرکوک بە هۆی شوێنی کارەکەیانەوە، رووبەڕووی گیروگرفت بوونەتەوە، بۆیە دڵنیایان دەکەمەوە؛ کە لایەنە پەیوەندیدارەکانم لەو کێشەیە ئاگادار کردووەتەوە تاوەکو بە زوویی چارەسەری بکەن، بە شێوەیەک کە کاسبکار و دوکاندارەکان پێی رازیی بن، بە پێچەوانەوە گەر پێویستی کرد خۆم دەچمە خان خورما و لەگەڵ کاسبکار و دووکانداراندا خۆپیشاندان و اعتصامی مەدەنی رادەگەیەنیین، تا ئەوکاتەی کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند
۲۹ـ۳ـ٢٠٢٣