دی ئێن ئۆ
plus4
پێش ٢ ساڵ

پاش چوار رۆژ لە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی  پاریسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە نەوتی هەرێم و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتەکەی لە رێی  بەندەری جەیهانەوە کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی راگرتنی بەرهەم هێنانی نەوتی راگەیاند لە هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پیشابور لە هەرێم .

بە پێی راگەیاندنی کۆمپانیاکە قەبارەی بەرهەم هێنانی نەوت لەم دوو کێڵگەیە دەگاتە یەک لە سەر چواری کۆی بەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

 

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاند، لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا بەردەوام بوون لە بەرهەمهینانی نەوت و نەوتیان کۆگاکردووە، بەڵام توانای کۆگاکردنیان سنووردارە