ئاسؤ مامةند
PLUS4
پێش ساڵێک

ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانی سەرکردایەتییەکانی کەرکوکی کرد، کە لێپرسراوی مەڵبەندەکانی سنوری کەرکوک -سەڵاحەدین و بۆردی پێکهاتەکان ئامادەیبون.

 

نوسینگەی رۆژنامەوانی مەکتەبی سیاسی کەرکوک بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێکراوەو تەئکیدکراوەتەوە کە سازشی لەسەر ناکەن.

 

بەپێی راگەیاندراوەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە گەنجان و جەخت لە رەخساندنی دەرفەتی زیاتر کراوەتەوە بە جۆرێک لە نێو دام و دەزگاکاندا شوێن و پێگەیان هەبێت.