نةوتى هةريم
PLUS4
پێش ساڵێک

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: عێراق هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت دوای بردنەوەی دۆسییەك لەدژی توركیا.

 

بەوتەی ئەو بەرپرسە، حكومەتی توركیا، عێراقی ئاگاداركردووەتەوە كە ئەوان رێز لە بڕیارەكە دەگرن.

 

فەرمانبەرانی دەریایی لەسەنتەری جیهانی توركی، فەرمانبەرە عێراقییەكانیان ئاگاداركردووەتەوە كە رێگە بەهیچ كەشتییەك نادرێت نەوتی هەرێمی كوردستان باربكات بەبێ رەزامەندی حكومەتی عێراق.

 

رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە كە ئەمڕۆ شەممە، توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركوكی بۆ بەرندەری جیهان راگرتووە.