PLUS4
پێش ساڵێک
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگوندی وەردەکی سنوری دەشتی نەینەوا، کچێکی تەمەن هەشت ساڵانی خێزانێکی کاکەیی لە زێی گەورە خنکاوە و هێشتا تەرمەکەی دەرنەهێنراوە.
پەیامنێری plus4 رایگەیاند: "سۆنیا ئەمجەد کاکەیی" تەمەن هەشت ساڵ لەگەڵ خوشکە بچوکەکەی کەوتوونەتە زێی گەورەوە و توانراوە تەنها خوشکەکەی رزگاربکرێت.
وتیشی، ئەوان بەخێزانی لە کێڵگەکەی خۆیان بونە لە گوندی وەردەکی کاکەیی نشینی سنوری دەشتی نەینەوا.
تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێت، هەرچەندە تیمی غەواسەی کەڵەک چونەتە ناوچەکە بەڵام بەبیانوی ئەوەی سنوری ئەوان نییە، کشاونەتەوە و هیچ کەسێکی تر بەهانای ئەو خێزانەوە نەچوە.