كروبى تيرؤر
PLUS4
پێش ساڵێک

دەزگای ئەمنی نشتیمانی کەرکوک رایگەیاند: لەچەند ناوچەیەکی جیای شارەکە ئۆپراسیۆنێکی جۆری تایبەتیان ئەنجامداوە و توانیویانە شەش داواکراو بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیربکەن.

 

لەراگەیاندراوی دەزگاکەدا هاتووە، دەستگیرکراوەکان کەسانی دیار بونە لەریزی گروپە تیرۆرستییەکان و بەشداربونە لەهێرشی سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوکاری لۆجستی و زانیاریان بە شانە نستووەکانی د١١عش داوە و توانراوە لەلایەن ئەمنی نشتیمانیەوە گروپەکەیان خەرق بکرێت و دەستگیربکرێن.