PLUS4
پێش ساڵێک
بڕیارە کچە خوێندکارێکی دوا قۆناغی کۆلێژی یاسای زانکۆی کەرکوک بەتۆمەتی ستایشکردنی (سەدام و رژێمی بەعس) بدرێتە دادگا.
لەچەند رۆژی رابردوودا plus4 هەواڵی دەستگیرکردنی خوێندکارێکی زانکۆی کەرکوکی راگەیاند کە بەهۆی ستایشکردنی رژێمی بەعس لەئاهەنگی دەرچونیدا لەلایەن ئەمنی نشتیمانییەوە دەستگیرکراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە، ئەو کچە خوێندکارە لەکاتی هاتنە ژورەوەی بۆ ئاهەنگی دەرچوون لەیەکێک لەهۆڵەکانی کەرکوک، بەبەرچاوی مامۆستاو خوێندکارانەوە دروشمی بۆ سەدام و رژێمەکەی وتووەتەوە کە یاسای عێراقی قەدەغەیکردووەو وەک تاوان هەژماری دەکات.
پێشتر لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق، خەڵک لەسەر ئەو تاوانە سزای 2-4 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.