قوات عراقية
PLUS4
پێش ساڵێک

ئۆپراسیۆنێکی فراوان لە سنوری هەردوو گوندی پەڵکانەو شۆراوی ناوچەی داوێ لەنێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی زینانە ئەنجامدرا.

 

لەئۆپراسیۆنەکەدا هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا و هەواڵگری و حەشدی شەعبی بەشداربون مەبەستیان کێوماڵکردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە بوو.

 

فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەسنورەکە تایبەت بە plus4ی راگەیاند: درەنگ ئاگادارکراینەوە بۆ هەماهەنگی و بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکە، هێزێکی عێراق بۆ سەرپەرشتی کردە سەربازییەکە هاتبونە ناوچەکە و نەیاندەتووانی ئۆپراسیۆنەکە دواخەن، بۆیە پێشمەرگە بەشداری تێیدا نەکرد بەهۆی ئاگادارکردنەوەی درەنگ وەخت.

 

وتیشی، ئۆپراسیۆنەکە سەرکەوتوونەبوو چونکە نەیانتووانیوە بچنە قوڵایی ناوچەکان و جموجۆڵی هەندێ هێزیش سنوردارکرابوو.. تەنها دەستیان گرتووە بەسەر جلیکانییەک بەنزین و بۆمبێک و چەند پارچە چەک و تەقەمەنییەک.