PLUS4
پێش ساڵێک
لیوا روکن جاسم فەرماندەی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی خورماتوو رایگەیاند: لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە، سوپاو پۆلیسی فیدرالی ئۆپراسیۆنێکیان لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە دەستپێکردووە بەمەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکانی پەڵکانە و غەڕە کە دەکەوێتە نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و ناوچەی زینانە.
ماوەی هەفتەیەکە فرۆکە جەنگییەکانی عێراق بە بەردەوامی بۆردوومانی ئەو ناوچەیە دەکەن و تەرمی ژمارەیەک تیرۆرستیش کەوتووەتە بەردەستیان.