![is]m](/upload/64157a6fa04b6.jpg)
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) ئاشکرایکرد ئەو هەلیکۆپتەرەی لەسنوری دهۆک تێکشکا 9 کارمەندی دژەتیرۆر ( هات )ی رۆژئاوای تێدابوە و لەکاتی رۆشتنیان بۆ سلێمانی بەمەبەستی مەشق و راهێنان، هەلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاوەو گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت: تێکشکاندنی هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی خراپ کەشوهەواوە بوە و تەواوی تیمەکەی دژەتیرۆر گیانیان لەدەستداوە.. فەرماندە شەرڤان کۆبانی لەنێو شەهیدەکاندایە کە باشترین جەنگاورەکانی شەڕی داعش بون.
شەڕڤان کۆبانێ، خوشکەزای مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدەیە.