PLUS4
پێش ساڵێک
شێخ عەزەدین تاڵەبانی کەسایەتی دیاری داقوق بە plus4ی راگەیاند: ژمارەیەک لەجوتیارانی قەزاکە لەگەڵ پەرلەمانتار کوردۆ عومەر، سەردانی وەزیری گشتوکاڵی عێراقمان کرد و کێشەکانی زەوی و زارمان خستەڕوو.
وتیشی، نادادی خەڵکی کوردو تورکمانمان بەدەس کشتوکاڵی کەرکوکەوە گەیاندە وەزیر کە لەرێی دادگاوە لەبەرژەوەندی عەرەبی هاوردە بڕیار دەدرێت.
ئەو کەسایەتییەی داقوق وتی، وەزیری کشتوکاڵ بەڵێنیدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکان و هەرچی پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە هەوڵدەدەن بڕیار دەربکەن و ئەگەر پێویستیش بکات پەنا دەبەنە بەر دادگای ئیتیحادی.